كریستیانۆ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت

كریستیانۆ مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ره‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین دەکرێت

رۆژنامەی کۆریرۆ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆته‌وه‌ کارگێری یانەی یۆڤێنتۆس داوای لە یاریزانە بیانیەکانی کردووە ئەوانەی گەراونەتەوە وڵاتەکەیان ئەوا بگەڕێنەوە ئیتاڵیا بە مەبەستی ئامادەکاری کردن بۆ دەست پێکردنەوەی راهێنانەکان.

سەرچاوەکە بڵاویکردۆتەوه‌ بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری پۆرتوگالی ئەو یانەیە کە ماوەیەکی درێژە لە وڵاتەکەیەتی بگەڕێتەوە و لە کاتی گەڕانەوەشی ناتوانێت پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات، چونکە لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیاندا هاتووە هەر کەسێک لە دەرەوەی ئیتاڵیا بگەرێتەوە، ئەوا پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە واتە 14 رۆژ کەرەنتین بکرێت، بۆیە یانەکەی ئامادەکاری بۆ یاریزانە بیانیەکانی دەکات کە شوێنێکی تایبەتیان بۆ راهێنانەکان ئامادە بکات.