توركیا: ئیمارات پشتیوانی تیرۆریستان و كوده‌تاچییه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا، به‌یاننامه‌یه‌كی له دژی حكومه‌تی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) بڵاوكرده‌وه و ئه‌و وڵاته‌ی به "دووڕوو و پشتیوانی كوده‌تاچییه‌كان" وه‌سفكرد و داواشیكرد، ئیمارات پابه‌ند بێت به سنووره‌كانی خۆیه‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامه بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات دوێنێ له دژی توركیا ده‌ریكردبوو و تێیدا هێرشی كردبووه سه‌ر توركیا و رایگه‌یاندبوو، "توركیا پشتیوانی له تیرۆریستان ده‌كات و تیرۆریستانی سووریا ده‌گوازێته‌وه بۆ لیبیا و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه: "توركیا هه‌میشه رێزی له یه‌كبوونی سیاسه‌ت و خاكی وڵاتانی عه‌ره‌ب گرتووه. هه‌ر بۆیه پشتیوانی شه‌رعیه‌ت و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی له لیبیا ده‌كات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئیمارات چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ده‌نێرێت بۆ كوده‌تاچییه‌كانی لیبیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداره، كه ئیمارات چ هه‌وڵێك ده‌دات بۆ درووستكردنی ئاژاوه و ناسه‌قامگیری له لیبیا، یه‌مه‌ن، سووریا و كیشوه‌ری ئه‌فریقا و لای كه‌سیش شاراوه نییه، كه ئیمارات پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ و جیاخوازه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داواشیكردووه، ئیمارات ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و سیاسه‌تانه‌ی و رێز له خۆی بگرێت و پابه‌ند بێت به‌و سنووره سیاسییه‌ی بۆی دیاریكراوه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر