په‌خشی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی له نایلسات ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر (04:30)ی ئێواره، په‌خشی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی له مانگی ده‌ستكردی نایلسات ده‌ستپێبكات.
ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له نایلسات هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پشتیوانیكردنی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان، كه به هۆی راگه‌یاندنی پشوو و خۆپارێزی له كۆرۆنا زیاتر له مانگێكه ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخراوه.
پێشتر كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی لۆكاڵی رۆژانه نزیكه‌ی 14 وانه‌ی بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تا 12ی ئاماده‌یی په‌خش ده‌كرد و له سبه‌یه‌وه، په‌خشه‌كه له سه‌ته‌لایه‌تیش بۆ قوتابیان به‌رده‌ست ده‌بێت.