پۆ‌مپێیۆ: به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان له‌به‌رده‌سته كه چه‌قی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیگه‌یه‌كی چینییه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزیان له‌به‌رده‌سته كه چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌یه‌كی شاری وۆهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و په‌كینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه راستییه‌كانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بكوژه‌ی شاردووه‌ته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ABC"ـی ئه‌مه‌ریكی، پۆ‌مپێیۆ گوتی: "ده‌كرێت به دڵنیاییه‌وه بڵێین: حزبی شیوعی چینی هه‌رچی له‌توانایدا بێت كردوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له كاتی گونجاو‌دا راستییه‌كان نه‌زانێت. ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رده‌سته، كه هه‌ندێكیان ئاشكران و ده‌كرێت به‌چاو ببینرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "راگه‌یاندنه‌كانی چینمان بینی، بینیمان رۆژنامه‌نووسییان چۆن ده‌رده‌كرد، هه‌روه‌ها بینیمان چۆن ئه‌وانه‌یان بێده‌نگ كرد كه هه‌وڵیان ده‌دا راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، له‌وانه‌ش مامۆستاكانی بواری پزیشكی له‌ناو چین، هه‌روه‌ك رێگرییان له بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌مباره‌یه‌وه كرد، هه‌موو ئه‌و رێگرییانه‌ش شێوازی حزبه شیوعییه‌كانه".
مایك پۆ‌مپێیۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه "مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌یان شاردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌وانه‌ش له ئه‌مه‌ریكا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌ڵگه‌ی گه‌وره هه‌ن و هه‌موویان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه تاقیگه‌یه‌كی وۆهان تاكه شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه. له سه‌ره‌تاوه گوتوومانه: ئه‌و ڤایرۆسه له وۆهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی تاقیگه‌كانی چینه‌وه جیهان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی ڤایرۆسه‌كان ده‌بێته‌وه، پێشتریش چه‌ندین جار چین بووه‌ته هۆی تووشكردنی جیهان به په‌تا ڤایرۆسییه‌كان".
H.B