عارف روشدی: به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت سلێمانی به ده‌ردی كه‌ركووك ببرێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف روشدی، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێت سلێمانی به ده‌ردی كه‌ركووك به‌رن، تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. له باره‌ی لامه‌ركه‌زیشه‌وه، گوتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان لامه‌ركه‌زی سیاسی بێت، ئه‌وا؛ ناپاكییه‌كی نیشتمانییه. سه‌باره‌ت به‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی له به‌غدا كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: ئه‌وانه ته‌نیا به ناو كوردن و بوونه‌ته كه‌وا سووری به‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
"عێراق نابێته ده‌وڵه‌ت"
عارف روشدی له باره‌ی عێراقه‌وه ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا گرت و به "شۆڤینی" وه‌سفیكردن و گوتی: "ئێمه كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیمان هه‌یه، عێراق نابێته ده‌وڵه‌ت، چونكه ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تداری نییه".
گوتیشی: "بۆیه ناتوانن چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێسا و یاساكانی ده‌وڵه‌تداری كار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ده‌وڵه‌تداری بووبان، ئه‌وا ده‌ستوورێكمان هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای رێكخستووه".
له باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر درووستیان ده‌كات، عارف روشدی گوتی: "بیركردنه‌وه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌غدا سیاسییه. ده‌یانه‌وێت فشارێكی گه‌وره بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن، ئه‌ویش له رێگه‌ی ده‌ستبردن بۆ قووتی خه‌ڵكی كوردستان".
ئامانجه‌كه‌یان چییه
له باره‌ی ئامانجی ئه‌و فشاره سیاسییانه‌ی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌ولێر درووستیكردوون، عارف روشدی گوتی: "ئه‌وان باوه‌ڕیان به هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه. له بنه‌ڕه‌تدا كه دانیان به هه‌رێمدا ناوه، له ساتێكی گونجاو بووه بۆ ئێمه، وه‌ك ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن و گوایه بۆ ئه‌وان كاته‌كه گونجاو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه. عێراق وڵاتی یه‌ك نه‌ته‌وه نییه. له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهاتووه، سه‌ره‌كیترینیان كورد و عه‌ره‌بن. له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن ده‌بێت بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به ره‌زامه‌ندی خۆمان نه‌بووینه‌ته به‌شێك له عێراق. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌وڵه‌تدار بن، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌ن، ئێمه ره‌زامه‌ند بین و به‌رده‌وام بین له چوارچێوه‌ی عێراقدا. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌باربردنی كیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كات عێراق زیانمه‌ند ده‌بێت".
"كه‌وا سووری به‌ر شاڵاون"
له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه به ده‌نگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته نوێنه‌ر، رۆژانه له میدیای عێراقیدا و له رێی لێدوان و به‌یاننامه‌ی میدیاییه‌وه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ماف ده‌ده‌نه به‌غدا بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، عارف روشدی ره‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت و به "كه‌وا سووری به‌ر شاڵاوی دژایه‌تی هه‌رێم" وه‌سفیان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، عارف روشدی گوتی: "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ی، كه ده‌توانم بڵێم ته‌نیا به زمان، یان به ناو كوردن، رۆڵێكی زۆر نه‌رێنیان بینیوه. بوونه‌ته كه‌وا سووری به‌ر شاڵاوی دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مانه بوونه‌ته ئامراز به ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵكه شۆڤینیسته‌ی تا ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان له عێراق و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ئه‌وان بنیاتده‌نێن. خه‌ڵكی كوردستان پێویسته ئه‌وان باش بناسێت. دڵنیام خه‌ڵك كه ده‌نگی پێداوون بۆ ئه‌وه نه‌بووه، دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی به‌و كه‌سانه داوه، هه‌قه نه‌ك جارێك ده جاریش په‌شیمان ببنه‌وه".
"زۆر بێ ویژدانن"
سه‌باره‌ت به پاساوی بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، عارف روشدی گوتی: "بیانووی عێراق بیانوویه‌كی بێ بنه‌مایه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2019 بووه. هێشتا بودجه‌ی 2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ده‌ر له‌و رێككه‌وتنانه لادانێكی یاساییه. ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه باس ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی عێراق بكات، به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی 900 ملیۆن دۆلاری مانگانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ست نه‌كرێت، پاره‌كه‌ی له‌و 900 ملیۆن دۆلاره ده‌بڕرێت و باقییه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وامان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان زۆر بێویژدانانه په‌نایان بردووه بۆ بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه و بووه‌ته نه‌ریتێكی باو لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی به‌غدا".
كابینه‌ی مسته‌فا كازمی
له باره‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی و ئه‌گه‌ری ده‌نگ پێدان و سه‌ركه‌وتنی، له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ده‌نگی پێ بده‌ن، راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌للاوی دژی مسته‌فا كازمی بن، ره‌نگه بتوانێت ده‌نگی پێویست له په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوتله‌ی دیكه و نوێنه‌ری دیكه ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن، ره‌نگه تووشی گرفت بێت. ئێمه‌ی كورد، هه‌میشه ئه‌رێنی بووین له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌كانی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سته‌مه‌ی له ئێمه‌ی ده‌كه‌ن، نه‌مانهێشتووه، ئێمه ببینه كێشه. پێش هه‌موو لایه‌ك له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تی باڵای هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان رێكناكه‌ون، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوناهی پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێ له عێراق له ئه‌ستۆ ناگرین".
لامه‌ركه‌زی
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پرسی لامه‌ركه‌زی وه‌ك خواستێكی ره‌سمی خراوه‌ته به‌ر باس، له رێی میدیاوه، ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵ و سایته‌كانی سنووری سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ باسكردنی لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و داواكارییه سیاسییه له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، روون نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، عارف روشدی، گوتی: "پێم وایه كارێكی وایان كردووه، نه‌ك گومانێك، 10 گومان درووست بێت له‌سه‌ر ئه‌و خواسته‌ی كه هه‌یانه. ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی بێت، ئه‌وه جێبه‌جێكراوه. ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی دیكه هه‌بێت، یان زیادكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بێت، له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌توانن له رێی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه بكه‌ن و ئه‌و داوایه بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام به‌و هه‌موو لێدوان و كۆبوونه‌وه و شڵه‌ژاندنی راگه‌یاندنه‌ی درووستیانكردووه، گومانێكی گه‌وره‌یان درووستكردووه".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان لامه‌ركه‌زی سیاسی بێت، ئه‌وا؛ ده‌چێته ئاستی ناپاكی نیشتمانی. ناكرێت هه‌رێمی كوردستان زیانمه‌ند بێت. هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی په‌نا به‌رێته به‌ر هه‌ر شێوازێكی زیانگه‌یاندن به پێگه‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕ ناكه‌م جێگه‌ی ره‌حمه‌تی مێژوو بێت".
لامه‌ركه‌زییه‌كه چۆن بێت
عارف روشدی رای وایه، هه‌ر داواكارییه‌ك پێویسته له پێناو پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و سه‌رخستنی كیانی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "هه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ك له پێناو پته‌وتركردنی كه‌سایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باشتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بێت، ئه‌وا؛ جێگه‌ی په‌سندكردنه و له به‌رنامه‌ی حكومه‌تیشدا ئاماژه‌ی پێكراوه. ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانه‌وێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، كه ده‌یانه‌وێت لامه‌ركه‌زیه‌ت درووست بكه‌ن، جێی گومانێكی گه‌وره‌یه".
له باره‌ی شاری سلێمانیشه‌وه، گوتی: "سلێمانی ئه‌و شاره‌ی، كه كوردایه‌تی تێدا هه‌میشه گه‌شاوه بووه، ئه‌و شاره‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری بووه، به ده‌ردێكی نه‌خوازراو به‌رن، وه‌ك كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه، پێم وایه گوناهێكی گه‌وره‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ كردن نابێت".