مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید گاباری ده‌كات

لە رێگەی گۆرانیەکانیی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند، سه‌عید گاباری ده‌كات، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

"* پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەعید گاباری *

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان ( سەعید گاباری)م بیست ، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە رێگەی گۆرانیەکانیشی رۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/4"