رۆخۆ له‌به‌رده‌م سزایه‌كی قورس دایه
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد هۆشدارییان داوه‌ته ماركۆس رۆخۆ كه سزای توندی ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكردووه، رۆخی یاریزانی مانیۆ، كه ئێستا به شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی ئێستودیانتسی ئارجێنتینایی ده‌كات، پابه‌ندی رێینماییه ته‌ندرووستیه‌كان نه‌بووه،
له ئارجێنتینا له ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كۆنكانی كردووه و هه‌روه‌ها جگه‌ره و مادده كحولییه‌كانی به‌كارهێناوه، له كاتێكدا له ئارجینتینا حكوومه‌ت هاتۆوچۆ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قه‌ده‌خه كردووه.
به‌پێێ هه‌واڵی میدیاكان، مانیۆ هۆشداریی توندی به رۆخۆی 30 ساڵ داوه له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه، گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵدوه‌شێنه‌وه و هاوكات سزایه‌كی دارایی توندی ده‌ده‌ن.
رۆخۆ ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزانی پرێمه‌رلیگ، له ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا پابه‌ندی رێێنماییه ته‌ندرووسیته‌كان نه‌بێت، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له وڵاته‌كه‌ی خۆی تا ئێستا زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه هاتوون و زیاتر 240 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.