راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

نوێترین ئامار

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (4ی ئایار/ مایۆی 2020) راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (70)ی له‌ باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (70)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (9730) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1279) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (375) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (715) لە دهۆك، (29) لە راپەڕین. (8451) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشییە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (36) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1733) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (862) هەولێر، (518) سلێمانی، (260) دهۆك، (10) هەلەبجە، (0) ڕاپەرین، (81) سۆران ، ئەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (46232) پشکنین بووە)

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (387) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (343) نەخۆش چاکبووەتەوە،  ئێستا تەنها (39) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی               

حکومەتی هەرێمی کوردستان            

4ی ئایاری 2020