له بۆندزلیگا 10 حاڵه‌تی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندرا
له ئه‌نجامی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ده‌رخستنی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێوان یانه‌كانی پله‌یه‌ك و دووی ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وت 10 حاڵه‌تی تووش بوون به ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و به‌مهۆیه‌وه تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی نوێ ده‌بێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سیاسی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكرێت تاكو بتوانن له‌م مانگه خوله‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی خولی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له قۆناخی یه‌كه‌مدا تاكو ئێستا 1724 پشكنین بۆ یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی و كارمه‌ندانی 36 یانه‌ی خولی پله‌یه‌ك و پله‌دوو كراوه، ده‌ركه‌وتووه 10 حاڵه‌تی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه له نێوانیاندا ئه‌و سێ حاڵه‌ته‌یه كه یانه‌ی كۆڵن هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، به‌ڵام تاكو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كراوه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی تووشی كۆرۆنا بوون پێویسته بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له كه‌ره‌نتینه‌دا بن و په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی خولی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ئامانجیان له ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان گه‌ره‌نتی سه‌لامی و پارێزگاریكردنه له یاریزانه‌كان له كاتی مه‌شقه‌كان و راهێنانه‌كان.
ده‌ركه‌وتنی 10 حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆندزلیگا، له كاتێكدا هیواداربوون له پازده‌ی ئه‌م مانگه بتوانن ده‌ست به ركابه‌رییه‌كان بكه‌نه‌وه.
بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه ئانجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌ر شازده ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا یه‌كلا بكرێته‌وه.