پاتریس ئێڤرا دوای 9 ساڵ چه‌ند نهێنییه‌ك له‌سه‌ر سوارێز ئاشكرا ده‌كات
دوای تێپه‌ڕینی ساڵانێك به‌سه‌ر رووداوی ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كه‌ی نێوان پاتریس ئێڤرای یاریزانی پێشووی مانچێێسته‌ر یونایتد و لویس سوارێزی یاریزانی ئه‌و كاته‌ی لیڤه‌رپوول، ئێڤرا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات كه له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2011 له یاریگه‌ی ئانفێڵد چی روویدا.
ئێڤرای به‌رگریكار ئاشكرای ده‌كات، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا، چونكه فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بۆ هه‌شت یاریی سڕكرا ئه‌و كاته لیڤه‌رپوول به ئاشكرا هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پاڵپشتیكردنی لویس سوارێز ده‌ستپێكرد و زۆرترین ناكۆكی له نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر ونایتد دروست بوو، ته‌نانه‌ت دوای نزیكه‌ی ساڵێك له یارییه‌كی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه له ئۆڵدترافۆرد لویس سوارێز ره‌تیكرده‌وه دۆقه له‌گه‌ڵ ئێڤرا بكات.
ئێڤرا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی هێشتا نازانن ئه‌و كاته چی روویدا، ئێمه به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له ئانفێڵد یاریمان هه‌بوو، داوام لێكرا بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له لێدانه‌كانی گۆشه چاودێری سوارێز بكه‌م، ئێڤرا ده‌ڵێت سوارێز به ئیسپانی پێی گوتم ده‌ستم لێ مه‌ده و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ناكه‌م كه ره‌شن، ئێڤرا ده‌شڵێت ره‌نگه نه‌یزانیبێت كه من له ئیسپانی تێده‌گه‌م و پرسیارم لێكرده‌وه و جارێكی دیكه پێی گوتمه‌وه كه نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه قسه بكات كه ره‌شن، دواتر ناوبژیوان هات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردین.
ئێڤرا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای یارییه‌كه فێرگسۆن و دی خیا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناوبژیوان كرد كه چی روویداوه و رۆژی دواتر ئه‌م بابه‌ته به مانشێتی گه‌وره له رۆژنامه‌كان بڵاوبووه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكات و به‌هۆیه‌وه سوارێز هه‌شت یاریی سڕ كرا و به 40 هه‌زار پاوه‌ندیش سزا درا.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا و یانه‌كانی مارسێی و مۆناكۆ ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌م رووداوه كه‌وتمه دۆخێكی قوڕس، چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان بۆ من و خێزانه‌كه‌م نارد، ده‌ڵێت به‌شێكیان له په‌یامه‌كه‌یان نووسیبوویان ئێمه هانده‌ری لیڤه‌رپوولین له زیندان و هه‌ر كاتێك بێینه ده‌ره‌وه خۆت و خێزانه‌كه‌ت ده‌كوژین.
به‌هۆی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌وه ئێڤرا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ دوو پاسه‌وان بۆخۆی دابین ده‌كات له ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن هانده‌رانی لیڤه‌رپووله‌وه لێی ده‌كرێت.
ئێڤرا ده‌یگێڕێته‌وه كه ئه‌وكاته ناخۆشترین كاتی بووه له ژیانی و هه‌رچه‌نده ده‌ڵێت هه‌ستی به مه‌ترسی نه‌كردووه به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی و براكه‌ی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه ترساون و ده‌ڵێت تێنه‌گه‌یشتم بۆچی ئه‌وانه رقیان لێ بووه به جۆرێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێبكرێت.
له كۆتاییدا ئێڤرا ده‌ڵێت هیچ شتێكی له دڵ نه‌ما ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی داوای لێبوردنی لێ‌كرد.