14 چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژران

14 چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژرا

K24 – هه‌ولێر:

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مۆرڤ بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانێکدا، 14 چەکداری سەر بە هێزەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی سووریا  و لە ناوچەکانی سەر بە دێرەزوور کوژران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەوی رابردوو، ئەو هێزانە سەر بە ئێران لە لایەن فڕۆکەی ئیسرائیلییەوە کراونەتە ئامانج ئەمەش دوای ئەوەی هێزی بەرگری ئیسرائیل، چەند مووشەکێکیان پووچەڵکردەوە کە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە.