چین دەست بە چالاکییە ئابوورییەکان دەکاتەوە

گۆڵدمان ساکس: بەو هەنگاوەی وڵاتانی دیکەش دەست بە چالاکی ئابووری دەکەن

K24 - ھەولێر

بانكی گۆڵدمان ساكسی ئەمەریكی رایگەیاند، ئەو ھەنگاوەی چین بۆ دووبارە كردنەوەی ئابوورییەكەی و دەستپێكردنەوەی بازرگانی، دەبێتە ھۆكار كە ئابوورییەكانی دیكەی جیھان یەكەم ھەنگاوی خۆیان بنێن بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی بازرگانی و بووژانەوەی ئابوورییەكانیان.

ئاندرسۆن تێلتۆن، گەورە لێكۆڵەر لە گۆڵدمان ساكس  رایگەیاند، چین مانگی رابردوو دەستی بە كەمكردنەوەی ئەو بەربەستانە كرد، كە لەسەر شاری وھانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داینابوو، بەڵام بەھۆی ئەو زیانەی گەورەیەی كە لە ئەنجامی كۆرۆناوە دووچاری بووە، بووژانەوەی ئابوورییەكەی كاتێكی زۆری دەوێت و كەرتی پیشەسازیش بەر لەھەموو كەرتە خزمەتگوزارییەكانی دیكە، بووژانەوەی بەخۆوە دەبینێت، ئەوەش ھۆكارە كە وڵاتان بەگشتی بیر لە ھەڵگرتنی بەربەستەكان بكەنەوە و بە پاڵپشتی كۆمپانیاكان، ھەوڵی دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوورییەكانیان بكەنەوە.