عێراق و چین و پابەندی رێككەوتنی نێوانیان دەبن

عێراق: رێككەوتنی پڕۆژە بەرامبەر نەوت لەگەڵ چین بەردەوامە

K24 - ھەولێر

راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی عێراق و چین بەردەوامە و بە ئەنجوومەنی بوونیاتنانەوە دەبەسترێتەوە.

به‌ گوته‌ی مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رێككەوتنەكەی نێوان عێراق و چین بۆ 20 ساڵ بەردوەوام دەبێت، بەڵام  ئەو دەستكەوتەی لە 100 ھەزار بەرمیلی نەوتەوە تۆماردەكرێت، تایبەته‌ بە سندوقی ھاوبەش و توانای ئەنجامدانی وەبەرھێنانی گەورەی نابێت.

ساڵح راشیگەیاند، رێككەوتنەكە لە بواری ژێرخان بەردەوام دەبێت و بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی بوونیاتنانەوە دەبەسترێتەوە و سەرچاوەی سەربەخۆی دەبێت و ھەر لەگەڵ باشبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان، بەشێوەیەكی باشتر كارەكانی ناو رێككەوتنەكە جێبەجێدەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە لە ئەیلوولی 2019، عێراق و چین لەسەر 8 گرێبه‌ست و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن رێككەوتوون، بە مەبەستی بووژانەوەی ئابووری عێراق.