خێزانه‌كه‌ی دی ماریا چه‌ندان نهێنی ده‌دركێنێت
خێزانی دی ماریا له له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر رقی له ژیانی ئینگلاند ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێتت: زۆر له‌به‌ر دی ماریا پاڕامه‌وه كه بچێته هه‌موو وڵاتێك جگه له ئینگلاند.
جۆرجلینا كاردۆسۆی خێزانی دی ماریا زنجیره‌یه‌ك لێدواندا كه له پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی دی ماریا له ریال مه‌درید بوو، له دۆخێكی خراپ ده‌ژیاین، مافیایه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كردین و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر ده‌كردین و ژیانمان زۆر خراپ بوو.
جۆرجلینا ده‌شڵێت: رۆژێكیان له‌بیرمه دی ماریا هاته‌وه ماڵ و گوتی ئۆفه‌رێكم له مانچێسته‌ر یونایتد پێگه‌یشتووه و مووچه و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی له هی ریال مه‌درید باشتره، منیش ره‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی.
خێزانه‌كه‌ی دی ماریا گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی دی ماریا گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات و رۆژێكیان به سه‌ردان چووینه ماڵی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له شاری مانچێسته‌ر، چه‌ند رۆژێك له‌و شاره ماینه‌وه، هه‌ستم به دڵته‌نگیه‌كی زۆر كرد، خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سه‌یر و نامۆ بوون، كچه‌كانیان باڵابه‌رز و جوان و لوتبه‌رز بوون، هه‌ر ئه‌وكات له دی ماریا پاڕامه‌وه تكایه ده‌چیه هه‌ر وڵاتێك بچوو جگه له ئینگلاند.
جۆرجلینا گوتیشی: دواتر دی ماریا بڕیاری دا بچێته مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام ته‌نیا ساڵێك له‌و شاره خۆمان گرت و به‌ره‌و پاریس كۆچمان كرد.
ئه‌خیل دی ماریای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2014 له ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 75 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، دوای ساڵێك شه‌یتانه سووره‌كان به 63 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ی به پاریس سانجێرمان فرۆشت.