راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

نوێترین ئاماری ته‌ندروستی

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (6ی ئایار/ مایۆی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی‌ ژمارە (72)ی رۆژانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (72)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (9840) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1125) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (335) لە هەولێر، (129) لە سلێمانی، (658) لە دهۆك، (3) لە ڕاپەرین. وە (8715) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (99) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1141) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (474) هەولێر، (319) سلێمانی، (312) دهۆك، (10) هەڵەبجە، (26) راپەرین، ئەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (48804) پشکنین بووە).

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (350) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (36) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان            

6ی ئایاری2020