یاریزانێكی توركی منداڵه‌كه‌ی خۆی ده‌خنكێنێت
یاریزانێكی خولی تۆپی پێی توركیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا منداڵه پێنچ ساڵییه‌كه‌ی خۆی ده‌خنكێنێت
رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه جه‌وهه‌ر توكتاش، له رۆژی 23ـی مانگی نیسان كه رۆژی جه‌ژنی منداڵان بوو له توركیا، كوڕه پێنج ساڵییه‌كه‌ی خۆی ده‌باته نه‌خۆشخانه و ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، پاش چه‌ند كاتژمێرێك منداڵه‌كه ده‌باته‌وه ماڵه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌ددات.
دوای 11 رۆژ، جه‌وهه‌ر توكتاش ده‌چێته بنكه‌ی پۆلیسی و دان به‌وه داده‌نێت كه خۆی منداڵه‌كه‌ی خۆی به بالیف خنكاندووه و كوشتویه‌تی.
دوای ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه، دادگا بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی توركیا جه‌وهه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی خۆی خۆشنه‌ویستووه بۆیه كووشتویه‌تی.
جه‌وهه‌ر له ساڵی 1987 له شاری مالتای توركیا له دایك بووه، ئێستا یاری یانه‌ی بوروسا یه‌ڵدریمی توركی ده‌كات و پێشتر یاری بۆ یانه‌ی ئادیاناسپۆر كردووه.