مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق متمانه‌ی پێدرا.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كرد و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیم لێ‌كرد وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "عێراق و هه‌رێمی كوردستان به كاتێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بن و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی هاوبه‌ش ده‌بینه‌وه، هیوادارم بتوانین له نزیكه‌وه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین".
مسته‌فا كازمی، شه‌وی رابردوو، 6/5/2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق متمانه‌ی پێدرا.
I spoke to Prime Minister @MAKadhimi to congratulate him on his appointment at a crucial time for both @Kurdistan and #Iraq: we face shared challenges. I look forward to working closely with him and his cabinet- mb.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) May 7, 2020