سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی ده‌كات كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه متمانه‌ی پێدرا.
سه‌رۆك بارزانی، له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ وڵات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
I congratulate @MAKadhimi for his election as the new Prime Minister. I wish him success in his duties to restore security and stability to the country, enhance the relations with the Kurdistan Region and resolve the outstanding obstacles.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) May 7, 2020