راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار نه‌كراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (7ی ئایار/ مایۆی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (73)ی رۆژانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویه‌كی نوێ به‌ كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگه‌یه‌ندراوی ژمارە (73)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (10104) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان "کەرەنتین" کراون، لەئێستادا تەنها (1189) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (411) لە هەولێر، (159) لە سلێمانی، (618) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. (8915) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (264) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

* لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1059) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (359) هەولێر، (383) سلێمانی، (315) دهۆك، (0) هەڵەبجە، (0) راپەرین، (2) سۆران.

* ئەنجام هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

* (11) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆیسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)  لە پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە وەباری تەندروستیان تەواو جێگیرە.

* کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (49863) پشکنین بووە.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (361) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (25) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان

7ی ئایاری2020