دووشه‌ممه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانه‌وه رایگه‌یاند، دووشه‌ممه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، تا رۆژی دووشه‌ممه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی
وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێڕایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەیه‌نین، لەرۆژی دووشه‌ممه داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
7/5/2020
تێبینی: به هۆی هه‌ڵه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیدا، ئه‌م هه‌واڵه راستكراوه‌ته‌وه و پێشتر ئه‌وقاف رایگه‌یاندبوو، یه‌كشه‌ممه(11/5/2020)، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه هاوكاته له‌گه‌ڵ (10/5/2020) و دوای به‌دواداچوونی كوردستان24، ئه‌وقاف رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیان رۆژی دووشه‌ممه بووه، واته (11/5/2020).