كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ستبه‌كار بوو
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق، رێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی پۆسته وه‌زارییه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، مسته‌فا كازمی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و میانه‌یه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، ئێمه سوێندمان خواردووه ئه‌م وڵاته بپارێزین و ده‌سته‌به‌ری دڵنیایی بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین و ئه‌و په‌یامه‌یان پێ بگه‌یه‌نین، كه حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هاووڵاتیانی عێراق.
گوتیشی: سوورین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منیی و ئاسته‌نگه ئابووری و ته‌ندرووسییه‌كان، كه ئێستا رووبه‌ڕووی وڵاتمان بوونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كرد و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك رووكارێكی دیموكراتی بایه‌خی گه‌وره‌ی هه‌یه.