مباپێ خۆی به‌ شایسته‌ی خه‌ڵاتی گۆڵكاری فه‌ره‌نسا نازانێت

مباپێ داوا ده‌كات خه‌ڵاته‌كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ وه‌ربگرێت

کلیان مباپێ گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا داوا دەکات ناسناوی گۆڵکاری ئەم وەرزەی لیگ وەن بە هاوبەشی بە ئەو و ویسام بن یەدیر بدرێت.

ئەنجوومەنی لیگ وەنی فەڕەنسا هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی فەرمی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی وەکو گۆڵکاری ئەم وەرزی لیگ وەن دەست نیشانکرد، لە کاتێکدا پێش دواخرانی وەرزی ئەمساڵی خولەکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو یاریزانە لەگەڵ ویسام بن یەدیر هێرشبەری یانەی مۆناکۆ پێکەوە خاوەنی 18 گۆڵ بوون، بەڵام بە بیانۆی ئەوەی کە یاریزانەکەی شازادەکان هیچ گۆڵی بە لێدانی سزا نەبووە ئەویان وەکو گۆڵکاری خولەکە دەست نیشانکرد.

مباپێ لە تویتێکدا داوا لە ئەنجوومەنی خولی وڵاتەکەیدا دەکات کە باشتروایە ئەو ناسناوە بە هاوبەشی بە ئەو و ویسام بدرێت، چونکە ئەو یاریزانەش مافی خۆیەتی ببێتە خاوەنی ناسناوەکە