ماڕادۆنا به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك یۆرۆ بدات به‌ هانای هه‌ژارانی گوندێك چوو

گوندنشینێك‌: هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین ماڕادۆنا كارێكی ئاوها باش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بكات

یەکێک لە درێسەکانی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا بریارە لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت و داهاتەکەشی پێشکەشی هەژارنشینەکانی ناوچەیەکی بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەم وڵاتە بکرێت، ئەو درێسەی ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1986 یاریی پێکردووە واژۆی خۆشی لەسەرە.

یەکێک لە درێسەکانی مارادۆنا ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەفرۆشرێت و بریارە پارەکەشی پێشکەش بە ئەو کەم دەرامەت و هەژارنشینەکانی ناوچەیەکی شاری بۆینس ئایرسی ئەو وڵاتە بکرێت کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی قەیرانی دارایی بوونە.

ئەو درێسەی مارادۆنا کە نمایشکراوە بۆ فرۆشتن یەکێکە لەو درێسانەی کە لە مۆندیالی ساڵی 1986 لەبەری کردووە و واژۆی ئەوی لەسەرە و هەروەها لەسەری نوسراوە ''ئێمە ئەم دۆخە تێدەپەرێنین ''.

سەرەتا بریاربوو کە ئەو درێسەی ئەفسانەی تانگۆ لە زیاد کردنی ئاشکرا بفرۆشرێت، بەڵام دانەرانی ئەم بیرۆکەیە دواجار بریاریدا کە هەر کەسێک پارەی زیاتری پێ بدات، ئەو لە تیروپشکێکدا پێشکەش بەو کەسە دەکرێت و دەبێتە خاوەنی درێسی مارادۆنا.

فرۆشتنی ئەو درێسە داهاتی نزیکەی 100 کیلۆگرام خواردنی رۆژانە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە دەمامک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڤید 19 بۆ هەژار نشینەکانی ناوچەی ڤاڤالوروی بۆینس ئایرس دەست دەکەوێت.

یەکێک لە دانیشتووانەکانی ئەو ناوجەیەی بۆینس ئایرسی ئارجێنتینا دەڵێت: ئەوان سوپاسی دیێگۆ دەکەن بەرامبەر ئەو هاوکارییە و هیواش دەخوازن کەسانی دیکەش ئەو کارانە بکەن.

هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه‌ ده‌ڵێت: ئێمە هەرگیز بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە مارادۆنا کارێکی لەمجۆرە بۆ ناوچەکەمان بکات، بەڵام ئەو بریاریداوە کە خزمەتی ئێمە بکات و ئێمەش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی دەکەین و هیوادارین کە سەرکەوتوو بێت و نمونەی ئەو کارانەشی زیاد بێت''.

ئارجێنتینا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و رێژەی هەژاریشی لە چاو ساڵی رابردوو لەم وڵاتە زیاد کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس تووشی پەتاکە بونە و زیاتر لە 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.