رۆناڵدۆی به‌رازیلی: خه‌ریك بوو ده‌ست به یاریكردن بكه‌مه‌وه

رۆناڵدۆ نازاریۆ دێ لیما ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشکرای دەکات پێش دوو ساڵ ئەو کاتەی بەشێکی یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی کڕییەوە، بیری لەوە دەکردەوە جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە، بەڵام هەر زوو لەو بیرکردنەوەی پەشیمان بۆتەوە.
رۆناڵدۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: راستیتان بوێت پێش دووساڵ ئەو کاتەی بریارمدا بەشێک لە یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی بکرمەوە، بیرم لەوە کردەوە بۆچی دەست بە یاریکردن نەکه‌مه‌وه و خۆ لەوانەیە سێ چوار مانگ راهێنان بكه‌م لەوانەیە بتوانم جارێکی دیکە دەست بە یاریکردن بكه‌مه‌وه، بەڵام هەر زوو لەم بریارەم پاشگەز بومەوە و کاتێک بیرم لە کاروانی وەرزشیم کردەوە کە چەندە تووشی پێکان بووم ترسێکی گەورەترم بۆ دروست بوو.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێـت: من ئەو کاتەی یاریم دەکرد بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشم بوو نزیکەی پێنج ساڵ لە یاریی کردنی منی لەناو برد و ئازارێکی زۆریشم بینی، بۆیە بریارمدا کە ئیدی دەست بە یاریکردن نەکەمەوە.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر دوو جامی جیهانی بردۆته‌وه و دووجاریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی وه‌رگرتووه، پێشتر دووجار به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بچڕا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید 104 گۆڵی كرد، 59 گۆڵی بۆ ئینته‌ر كردووه و له‌گه‌ڵ ئایندهۆڤن 54 گۆڵ و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 47 گۆڵی كردووه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی كۆرنسیانز، كرۆزیۆ و ئه‌یسی میلانیش كردووه.