به‌په‌له‌.. ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ راهێنانه‌كان

دوای 10 مانگ ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان ده‌كاته‌وه‌

یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای ماوەیەکی درێژ دوور کەوتنەوە ئەمڕۆ بۆ جاری یەکەم گەیشتنەوە کامپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان، ماركۆ ئاسێنسیۆش داوای 10 مانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كان

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای نزیکەی دوو مانگ دوورکەوتنەوەی یاریزاننەکانیان لە راهێنان کردن ئەویش بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانیان بە ئۆتۆمۆبێلەکانیان سەردانی کامپی مەشق و راهێنانەکان کرد، بە مەبەستی دەست پێکردنەوەی ئامادەکارییەکانیان.

هەفتەی رابردوو سەرجەم یاریزان و راهێنەرانی یانەی ریال مەدرید پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد و دوای دەرچونی ئەنجامەکانی یاریزانەکانی ئەو یانەیە دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردەوە.

شاهانەکان لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا 56 خاڵیان کۆکردووتەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگ دەبینرێن.