باج دەخرێتە سەر سەوزە و میوەی هاوردەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵ نووسراوێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ دەکات

K24 - ھەولێر

بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی کردنی جووتیاران،  حکوومەتی هەرێمی کوردستان باجی گومرگی دەخاتە سەر بەرهەمە کشتوکاڵییە هاوردەکراوەکان.

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، تیادا داوا دەكات باجی زیاتر بخرێتە سەر سەوزە و میوەی هاوردەکراوی وڵاتان.

ئامانجی وەزارەتی کشتوکاڵ لەو بڕیارە پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی جووتیارانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان بە نرخێکی گونجاو ساغ بکەنەوە و قازانجی بکەن، هەروەها جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە ببێتە هاندەرێک بۆ بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات بە  پەرپێدان و پاڵپشی کردنی کەرتی کشتوکاڵ، یەکێکە له‌ ئامانجە سەرەکییەکانیانی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان