ئه‌م 4 یاریزانه‌ی كه فێرگسۆن هه‌رگیز لێیان تووڕه نه‌بووه!
رایان گیگز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی مانچسته‌ر یۆنایتد ئاشكرای كرد كه چه‌ند یاریزانێك له مانچسته‌ر یۆنایتد یاریان ده‌كرد كه هیچكات سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن لێیان تووڕه نه‌ده‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له یارییه‌ك یان چه‌ند یاریدا ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش نه‌كردبا و له‌سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و پارێزراو بوون.
فێرگسۆن كه له ماوه‌ی 26 ساڵی راهێنه‌رایه‌تی شه‌یتانه سووره‌كان زۆر پاڵه‌وانێتی برده‌وه، 13 نازناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا، دوو چامپیۆنزلیگی برده‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كردبا، خێرا به‌سه‌ریدا ده‌یقیژاند و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كرد.
گیگز ئاشكرای كردووه كه ته‌نیا چه‌ند یاریزانی وه‌كو كریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆی كین له‌لایه‌ن فێرگسۆنه‌وه سه‌ركۆنه نه‌ده‌كران.
گیگز ده‌شڵێت: فێرگسۆن ته‌نیا له سێ چوار یاریزان تووڕه نه‌ده‌بوو، یه‌كیان ئیریك كانتۆنا بوو، برایان رابسۆن، روی كین و كریستانیۆ رۆناڵدۆش له تووڕه‌یی فێرگسۆن پارێزراوبوون. ئه‌م یاریزانانه وه‌كو خۆی له گرووپی براوه‌كان بوون، ئه‌وان له ناو یاریگادا كاری خۆیان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه چاوپۆشی لێ ده‌كردن.
گیگز زیاتر ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده جاری واهه‌بوو له یارییه‌كدا ئیریك كانتۆنا هیچی نه‌ده‌كرد، نه گۆڵی تۆمار ده‌كرد و نه وه‌كو واین رۆنی له‌ناو یاریگادا ڕایده‌كرد، له راستیدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام فێرگسۆن باش ده‌یزانی دره‌نگ یان زوو ئه‌و ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه لێی توڕه نه‌ده‌بوو، ئێمه له ژووری جلكگۆڕین داده‌نیشتین و وامانده‌زانی ئێستا فێرگسۆن به‌سه‌ریدا ده‌قیژێنێت، ئاخر خراپترین ئاستی پێشكه‌ش كردبوو، كه‌چی فێرگسۆن هیچی پێ نه‌ده‌گوت، به‌ڵام له یاری دواتر گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار ده‌كرد، یان له‌ناكاو جووڵه‌یه‌كی جادووی ده‌كرد، كه‌واته فێرگسۆن زۆر به‌باشی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی كۆنتڕۆڵ ده‌كرد، به‌ڵێ، ئه‌و باش ده‌یزانی ئه‌م ئه‌ستێرانه له‌ناكاو كاری گه‌وره ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا گیگز گوتویه‌تی: فێرگسۆن مامۆستای ده‌روونناسی بوو، ئه‌و به باشترین شێوه یاری به یاریزانه‌كانی ده‌كرد، چ به ئاماژه‌یه‌ك، یان ده‌ست له‌سه‌ر شان دانانێك، یان له نێوان دوو گێمدا به‌سه‌ریاند ا ده‌ته‌قییه‌وه، كه‌واته هه‌ر چۆنێك بوو باشترین یاری پێ ده‌كردن، هه‌ر ئه‌وه ده‌بوو به هۆی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی سه‌ر یاریزانه‌كان و هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام مان یونایتد براوه بوو.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی