پێكهاته‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی ره‌نگه جارێكی دیكه یارییه‌كانیان نه‌بینینه‌وه
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا لیستێكی له 11 یاریزانی ناوداری تۆپی پێ ئاماده‌كردووه كه ئه‌گه‌ری زۆره ئیتر هیچكات یاریكردنی ئه‌م یاریزانانه له نزیكه‌وه و له ناو یاریگادا نه‌بینین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار یارییه‌كان به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌بچن.
رۆژنامه‌ی سه‌ن نووسیویه‌تی: ئه‌و بارودۆخه ناخۆشه‌ی ئێستا وه‌رزشی گرتووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت تا كۆتایی وه‌رز بێ هانده‌ر یاری بكرێت و ره‌نگه بۆ وه‌رزی داهاتووش یارییه‌كان له نێو یاریگه‌یه‌كی چۆل به‌ڕێوه‌بچن.
وڵاتانی ئه‌ورووپا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كوكن كه ده‌بێـت پێش له گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر ده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دۆزرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه پێكهاته‌ی یاریزانه به ته‌مه‌نه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌م 11 یاریزانه‌ی خواره‌وه پێك دێن.
گۆڵپارێز: جیان لوئیجی بۆفۆن
گۆڵپارێزی كۆنی ئیتاڵی له دوایین رۆژانی یاریكردنیدایه، ئه‌م گۆڵپارێزه ته‌مه‌نی 42 ساڵانه و هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس دێت، بۆفۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێكی یه‌ك وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتوس واژۆ كرد بوو.
گۆڵپارێز: جیان لوئیجی بۆفۆن
گۆڵپارێزی كۆنی ئیتاڵی له دوایین رۆژانی یاریكردنیدایه، ئه‌م گۆڵپارێزه ته‌مه‌نی 42 ساڵانه و هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس دێت، بۆفۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێكی یه‌ك وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتوس واژۆ كرد بوو.
دانی ئالڤێز
ئالڤێس كه به‌م زووانه ته‌مه‌نی ده‌بێته 38 ساڵ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا واز له یاریكردن بهێنێت، ئه‌و ئێستا له وڵاتی به‌ڕازیله و بۆ یانه‌ی ساوپاوڵۆ یاری ده‌كات.
جۆرجیۆ كیلینی
به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی یوڤێنتۆس تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌یه، ئه‌م به‌رگریكاره پۆڵایینه‌ی یوڤی ئێستا ته‌مه‌نی 35 ساڵانه و یه‌ك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهانه.
سێرخیۆ رامۆس
كاپیتنی ناوداری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هیشتا ساڵێك بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ماوه، به‌ڵام ئه‌ویش دوای ساڵێكی دیكه چاره‌نووسی نادیاره، رامۆس به‌مزووانه ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵان و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌م ئه‌نجامه بگات كه گشت ده‌سكه‌وته‌كانی تۆپی پێی به‌ده‌ستهێناوه و واز له یاریكردن بهێنێت.
لیتۆن بێنز
پاڵه‌وانی یانه‌ی ئێڤرتۆن له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی مامناوه‌ندی پێشكه‌ش كردووه و ته‌نیا پێنج یاری بۆ یانه‌كه‌ی كردووه، بۆندی ئه‌م یاریزانه 35 ساڵانه هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و ئه‌گه‌ری زۆره پێڵاوه‌كانی هه‌ڵواسێت و له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی خزمه‌تی یانه‌كه‌ی بكات.
لۆكا مۆدریچ
براوه‌ی تۆپی زێڕینی 2018 تا كۆتایی وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌یه و باس له‌و ده‌كرێت بیر له بژارده‌ی دیكه ده‌كاته‌وه، مۆدریچ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له لایه‌ن زیدانه‌وه پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كراوه و پێناچێت دوای كۆتایی بۆنده‌كه‌ی له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بمێنێته‌وه.
واین روونی
ئه‌ستێره‌ی پێشووی مانچسته‌ر یۆنایتد له رۆژانی كۆتایی یاریكردنه‌كه‌یه‌تی، ئه‌ویش له یانه‌ی دێربی كانتی، رۆنی تا ساڵی 2021 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دێربی كانتی هه‌یه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئیتر بچێته پاڵ راهێنه‌ران و كات و تواناكانی خۆی له‌م بواره‌دای پێشكه‌ش بكات.
ئه‌ندرێس ئینێستا
جادووگه‌ر و نیگاركێشه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژانی كۆتایی یاریكردنی خۆی له وڵاتی ژاپۆن تێده‌په‌ڕێنێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت هاوینی ئه‌مساڵ پێڵاوه‌كانی هه‌ڵواسێت، بێشك ئه‌ویش وه‌كو یه‌ك له باشترین یاریزانانی هێڵی ناوه‌ڕاستی تۆپی پێی جیهان له‌بیر و هزردا ده‌مێنێته‌وه.
داڤید سیلڤا
گه‌وره‌پیاوی مانچسته‌ر سیتی دوای چه‌ندین ساڵ یاریكردنی سه‌ركه‌وتووانه له خولی تۆپی پێی ئینگلاند، هاوینی ئه‌مساڵ ئینگلاند جێده‌هێڵێت، چاره‌نووسی ئه‌ویش نادیاره، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه بۆ ساڵێكی دیكه‌ش یاری ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستاش یه‌ك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه به‌مزووانه ته‌مه‌نی ده‌بێته 36 ساڵ و ره‌نگه به‌م ئه‌نجامه بگات كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی ماڵئاوایی له تۆپی پێ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ چه‌ندین ساڵه له لوتكه‌ی تۆپی پێی جیهانه و هه‌ر بۆیه‌ش ره‌نگه له ئاستبه‌رزیدا ماڵئاوایی بكات، پێده‌چێت رۆناڵدۆ دوای یارییه‌كانی یۆرۆ 2021 كۆتایی به یاریكردن بێنێت.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ
ئیبراش تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێت بۆ ساڵێكی دیكه‌ش درێژه به بۆنده‌كه‌ی بدات، ئه‌م ئه‌ستێره سویدیه به‌ر له‌وه‌ی بچێته یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، بیری له ماڵئاواییكردن له تۆپی پێ ده‌كرده‌وه و پێ ده‌چێت ئه‌م یانه ئیتاڵییه دواین یانه بێت كه یاری بۆ ده‌كات.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی