مه‌سرور بارزانی: بنكه‌ی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی کولتووری ئێزدی

پشتگیری خۆی بۆ ئه‌ندامانی بنكه‌كه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌ندامانی بنكه‌كه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

"پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، پیرۆزبایی لە سەرۆک  و ئەندامانی بنکەکە و گشت خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم ، هیوادارام لە کار وچالاکی خۆیاندا هەمیشە سەرکەوتووبن.

بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی . دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/12"