ئه‌مه‌ریكا: ده‌ركردنی توركیا له پرۆگرامی ئێف35 زیانی پتره
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا (GAO) رایگه‌یاند، ده‌ركردنی توركیا له پرۆگرامی ئێف35 مه‌ترسیی زۆرتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و نووسینگه‌یه له راپۆرتێكدا هۆشداری داوه له‌وه‌ی ره‌نگه ده‌ركردنی توركیا له پرۆگرامه‌كه، ببێته هۆی درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف35.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان به گوێره‌ی پلانی ساڵی رابردوو به‌ره‌وپێشچوونیان هه‌بووه، به‌ڵام به هۆی كۆرۆناوه به‌شێك له پرۆگرامه‌كه بۆ ماوه‌ی 9 مانگ دواكه‌وتووه.
پێشتر دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنان و راده‌ستكردنی پارچه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی درووستكردنی فڕۆكه‌ی ئێف35ی ئه‌مه‌ریكی.