تەقینەوەیەک لە عەفرین روویدا

لەناو بازاڕی شارەکە روویداوە

K24 – هه‌ولێر:

لە ناوبازاڕی عەفرین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عەفرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە شەقامی سیاسی لە پشت نەخۆشخانەی جیهان روویداو و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

راشیگەیاند، تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبێکی چێنراو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دانرابوو ئەنجامدراوە، جیا لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماددی هەبووە.