ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژھەڵاتی كوردستان 10 ھەزار كەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 600 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری زانكۆ پزیشكییەكانی ھەر پێنج پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان، تائێستا 10 ھەزار و 889 كەس لە رۆژھەڵاتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و لەو ژمارەیەش 607 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەمشێوەیە:
سنە: 1934
ورمێ: 3505
ئیلام: 691
كرماشان:2349
لورستان: 2410
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری تووشبووانی پارێزگاكان بە جیا بڵاوناكاتەوە، بەڵكو رۆژانە یان دوو رۆژ جارێك زانكۆ پزیشكییەكانی ھەر پارێزگایەك ئاماری خۆیان بڵاودەكەنەوە.