له‌ كه‌ركووك سێ هاووڵاتی به‌ هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌

K24 – كه‌ركووك:

له‌ گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركووك، ئاگرگرتنی فڕنییه‌كی نان، گیانله‌ده‌ستدانی سێ هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه‌.

جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌، منداڵێك و ئافره‌تێك بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان24، له‌ كه‌ركووك، گوتی: رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی ته‌قینی به‌رمیلی نه‌وته‌وه‌ بووه‌. ئه‌و سێ كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، نانه‌وایه‌ك و دوو یاریده‌ده‌ری بوون.

شاهێدحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌شكرد، له‌ ده‌ره‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كه‌ش، ئاگره‌كه‌ بڵاوبووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی برینداربوونی دوو كه‌س و ئاگره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بووه‌ و قوربانییه‌كان به‌ ته‌واوی سووتاون.