كۆرۆنا نانی ئه‌مانه‌شی بڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆرۆنا تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بن و سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه ئابوورییه گه‌ورانه‌ی به دوای خۆیدا هێناویه‌تی، له قه‌ته‌ر هێڵی ئاسمانی به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته له سه‌دا 20ی كارمه‌نده‌كانی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه.
ئه‌كبه‌ر باكر، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه به سایتی بی بی سی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه ناچارین له سه‌دا 20ی كارمه‌نده‌كانمان له كۆمپانیا دوور بخه‌ینه‌وه.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ناچار ده‌بێت به‌شێكی به‌رچاوی كارمه‌نده‌كانی له كار دوور بخاته‌وه.
له‌و كۆمپانیا ناوداره‌ی قه‌ته‌ردا 46 هه‌زار و 684 كه‌س كارده‌كه‌ن و به هۆی كۆرۆناوه 9 هه‌زاریان هه‌لی كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.