خهڵكی لێقهوماوی پارێزگای ورمێ له رێی كوردستان24هوه داوای هاوكاری دهكهن
K24 – ههولێر:
لە ھەڵمەتێكی بەرفراواندا خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان بڕێك یارمەتیان گەیاندە خەڵكی قوتور لە ناوچەی "خۆی" لە پارێزگای ورمێی.
خەڵكی بوومەلەرزەلێدراوی ئەو ناوچەیە لە رێگەی كوردستان24ەوە باس لە دۆخی سەختی ژیانیان دەكەن، سوپاسی هاووڵاتیان دەكەن كە بەردەوام لە كاتە سەختەكاندا ھەر ئەوانن بە ھانایانەوە دەچن و گلەییش لە حكومەتی ئێران دەكەن كە ھیچ یارمەتییەكی لهو ماوهیهدا پێ نهگهیاندوون.
لە چەند رۆژی رابردوودا دوو بوومهلەرزەی بەھێز بە گوڕی 5.7پله و بوومەلرزەیەكیش بە گوڕی 6 پلەی رێختەر ئەو ناوچەیەی ھەژاند و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكەوتەوە.
بەپێی ئامارەكانی دەستەی تەندروستی پارێزگای ورمێ، زیاتر لە 110 كەس بریندار بوون و پتر لە 40 گوندیش بە رێژهی 75 لەسەد زیانیان پێگهیشتووه. ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 3500 خانوو بە تەواوەتی وێران بوون و یان ئیتر بەكەڵكی نیشتهجێ بوون نهماون.