ئینفۆگرافیك..بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ھیلالی شیعە

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەند رۆژی رابردوودا دوو جار باسی لەوە کردووە کە ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئێران یان گەمارۆکانی ئێستا درێژبکاتەوە، ئەوان وەڵامی توندیان دەبێ و ئاوا بەبێ کار دانانیشن. لەم ئینفۆگرافیەكەدا شیكردنەوە لەسەر پەیوەندییەكانی ئێستا و داھاتووی ھەردوولا دەكەین، ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران چۆن دەتوانێ ھەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات، کارتە گوشارەکانی ئێران لەدژی ئەمریکا چین؟.

بۆ ئەو مەبەستە یەکەم و گرنگترین و رەنگە دوایین گوشاری ئێران بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەو بەتایبەت کەنداو بیرۆکەی ھیلالی شیعییە، کە ساڵانێکە گوێمان لێ دەبێت، بەڵام ئێستا با بزانین ھیلالی شیعی چییە و بۆ دەتوانێ ھەڕەشە بێت بۆ سەر بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانی ئەمریکا؟.