ئه‌مڕۆ بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئه‌مرۆ دوای زیاتر له دوو مانگ یارییه‌كانی بۆندزلیگا به كۆمه‌ڵێك رێنمایی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ده‌بێته یه‌كه‌مین خولی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گه‌ڕی 26ـه‌می بۆندزلیگا به یاریی دێربی رۆر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له كاتژمێر 4:30 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر بۆرووسیا دۆرتمۆند میوانداریی شالكه ده‌كات، له كاتژمێر 7:30 ئێنتراخت فرانكفۆرت رووبه‌رووی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ ده‌بێته‌وه.
دۆرتمۆند به كۆكردنه‌وه‌ی 51 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه و شالكه‌ش 37 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت.
دۆرتمۆند نزیكه‌ی ساڵێكه له یاریگای خۆی له بۆندزلیگا نه‌دۆڕاوه و دواین دۆڕانی له 27ـی نیسانی ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر شالكه تووشی بوو.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ئاوگسبۆرگ به‌بێ هانده‌رانی و له یاریگای ئامبۆلیس میوانداریی ڤۆڵفسبۆرگ ده‌كات.
ئاوگسبۆرگ به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ خانه‌ی چوارده‌هه‌می گرتووه و نزیكی هێڵی دابه‌زینه و ڤۆڵفسبۆرگیش 36 خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی حه‌فته‌می گرتووه.
له‌م یارییه هایكۆ هێرلیكی راهێنه‌ری ئاوگسبۆرگ به‌هۆی شكاندنی یاساكانی كه‌ره‌نتینه ئاماده‌ی یارییه‌كه نابێت كه هایكۆ بۆ كڕینی هه‌ویرێكی ددان هۆتێلی یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و تێكه‌ڵی خه‌ڵكی دیكه بوو هه‌ر بۆیه رێگای پێ‌نادرێت تا دوو جار پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ نه‌كرێت ئه‌وكات ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا لایپزیگ میوانداری فرایبۆرگ ده‌كات، لایپزیگ پێش ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا یارییه‌كان بووه‌ستێت دۆخی زۆر باش بوو به كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ خانه‌ی سێیه‌می گرتووه و ته‌نیا یه‌ك خاڵ له دۆرتمۆندی دووه‌م و پێنج خاڵ له بایرن میونشنی پێشه‌نگ دووره، فرایبۆرگیش 36 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له یاریگای راین نیكار یانه‌ی هۆفینهایم پێشوازی له هێرتا به‌رلین ده‌كات هه‌ردوو یانه له ریزبه‌ندییه‌كانی ناوه‌ڕاستن و شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی بلیتێكی پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ده‌كه‌ن.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، فۆرتونا دۆسڵدۆرف و پادێربۆرن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌و دوو یانه‌یه‌ی به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆندزلیگا دڵخۆشن چونكه هه‌ردوو یانه‌ی مه‌ترسی دابه‌زینیان له‌سه‌ر و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه خۆیان له مه‌ترسی دابه‌زین رزگار بكه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی ته‌ندروستی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان سه‌پاندووه، بەشێکی مەرجەکان ئەوەندە توندن نەریتەکانی یاریی تۆپی پێ دەگۆڕن، بەگوێرەی رینماییە تەندروستییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا نابێت یاریزانان لە کاتی ئاهەنگگێڕان باوەش بە یەکتریدا بکەن و دەبێت یاریزانە یەدەگەکان لەسەر کورسی یەدەگ دەمامک بپۆشن و یاریزانەکانیش ناتوانن پێش دەستپێکردنی یارییەکان وێنەی یادگاری بگرن و تفكردنیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.