هه‌ندێك له‌و پارانه‌م بده‌نێ! جه‌نگێگى ترمان له پێشه
وا پێده‌چێت ساڵى 2020 ساڵى شكاندنى ڕيكۆرده‌كان بێت، دواى دابه‌زينى نرخى نه‌وتى تكساس له گرێبه‌ستى داهاتوو بۆ ژێر سفر له مێژووى ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار، دابينكردنى بڕى دوو تريلۆن دۆلار له لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌مريكا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى زيانه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار، بێكار بوونى (50%)ى كرێكاره‌گه‌نجه‌كانى خوار (45)ساڵ له ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار، داواكردنى قه‌ره‌بووى بێكارى له‌لايه‌ن حه‌وت مليۆن بێكار له‌يه‌ك هه‌فته له ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار، ئه‌مجاره دابه‌زينى نرخى سو‌و بۆ ژێر سفر له مێژووى ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار!
نرخى سو‌و چييه؟
نرخى سو‌و بربڕه‌ى پشتى سيسته‌مى داراييه له ئابوورى سه‌رمايه‌دارى، نرخى سو‌و بريتى يه له‌و بڕه پاره‌ى كه بانكى ناوه‌ندى هه‌ر وڵاتێك ده‌يداته بانكه‌كان له به‌رامبه‌ر سپاردنى پاره‌كانيان له بانكى ناوه‌ندى. ئامانجى تاكه‌كانيش له سپاردنى پاره به بانكه‌كان ده‌ستكه‌وتنى سووه بۆ دابينكردنى پێويستييه‌كانى ژيانيان. بێگومان نرخى سووش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت، نرخى سووى تايبه‌ت به بانكى فيدڕاڵى وڵاته‌يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا زۆر گرنگه چونكه كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو ئابوورى جيهان هه‌يه به تێكڕا!
نرخى سووى ژێر سفر!
له هه‌ندێك دۆخى تايبه‌تدا بانكى ناوه‌ندى هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌زاندنى نرخى سو‌و بۆ ژێر سفر، بۆ نموونه (-0.1%) له‌و حاڵه‌ته‌دا بانكه‌كان ناچار ده‌بن پاره بده‌نه بانكى ناوه‌ندى له به‌رامبه‌ر سپاردنى پاره‌كانيان له بانكى ناوه‌ندى له جياتى وه‌رگرتنى سو‌و! بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بانكێك بڕى يه‌ك مليۆن دۆلار به بانكى ناوه‌ندى سپاردبێت ده‌بێت (10) هه‌زار دۆلار بداته بانكى ناوه‌ندى.
جا هيچ بانكێك ئه‌و كاره ده‌كات؟
هه‌ر ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه كه نه‌يكه‌ن، چونكه نرخى سووى ژێر سفر يه‌كێكه له سياسه‌ته نه‌ختينه‌ييه‌كان كه هه‌ندێكجار بانكه ناوه‌ندييه‌كان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن له حاڵه‌تى داكشانى ئابوورى، به تايبه‌تى له‌و كاتانه‌ى كۆمپانياكان و تاكه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به گلدانه‌وه‌ى پاره‌كانيان له جياتى خه‌رجكردن و وه‌به‌رهێنان.
داكشانى ئابوورى ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى خواستى گشتى له وڵات و دابه‌زينى نرخ، له ده‌ره‌نجام دابه‌زينى به‌رهه‌مێتى و زياد بوونى ڕێژه‌ى بێكارى، لێره بانكه ناوه‌ندييه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سياسه‌تى نرخى سووى ژێر سفر بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه.
ئامانجى ئه‌و سياسه‌ته ئه‌وه‌يه بانكه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له سپاردنى پاره‌كانيان له بانكى ناوه‌ندنى و پاره‌كانيان به قه‌رز بده‌نه كۆمپانيا و تاكه‌كان، چونكه نرخى سوودى ژێر سفر كردارى قه‌رزكردن له بانكه‌كان ئاسان ده‌كات و خواست له‌سه‌ر قه‌رز زياد ده‌كات و هانى خه‌رجكردن و وه‌به‌رهێنان ده‌دات. زياد بوونى وه‌به‌رهێنانيش ده‌بێته هۆى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى و كۆتايى هێنان به داكشانى نرخ و به‌رز بوونه‌وه‌ى هه‌ڵاوسانى سروشتى نرخه‌كان كه سوود به ئابوورى بگه‌يه‌نێت.
هه‌روه‌ها نرخى سوود ژێر سفر ده‌بێته هۆى دابه‌زينى به‌هاى دراو، دابه‌زينى به‌هاى دراويش ده‌بێته تايبه‌تمه‌ندنى نرخى بۆ هه‌نارده‌كان تاكو بتوانن كێبڕكێ ى زياتر بكه‌ن له بازاڕى جيهانى.
مێژووى نرخى سووى ژێر سفر
پێويسته بزانين سياسه‌تى نرخى سووى ژێر سفر سياسه‌تێكى نه‌ختينه‌يى باو نييه و نا ئاساييه و كاتێك په‌ناى بۆ ده‌برێت كه هه‌موو سياسه‌ته‌كانى تر‌ى بوژاندنه‌وه‌ى ئابووى شكست دێنێت، هه‌ر چه‌نده ڕه‌خنه‌ى زۆر ئاڕاسته‌ى ئه‌و سياسه‌ته ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام زۆر وڵات په‌نايان بۆ بردووه.
له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو سويسڕا په‌ناى بۆ برد و نرخى سووى كرده (-0.75%). له ساڵى 2009و 2010 سويد نرخى سووى كرده ژێر سفر به تێكڕاى (-1.1%) بۆ ڕێگرى له جووڵه‌ى ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت (Hot Money)، ئه‌وه پاره‌يه‌ى له وڵاتێكه‌وه ده‌برێته وڵاتێكى تر بۆ ده‌ستكه‌وتنى قازانج له ئه‌نجامى گۆڕ‌انى نرخى سو‌و، چونكه ئه‌و جۆره پارانه ده‌بێته هۆى ناسه‌قامگيرى بازاڕ، دانماركيش هه‌مان هه‌نگاوى سويدى گرته به‌ر له ساڵى 2012 كاتێك به‌ده‌ست ئه‌و پارانه ده‌يناڵاند كه به‌دواى قازانجى خێران. بانكى ناوه‌ندى ئه‌وڕوپيش له ساڵى 2014 ئه‌و سياسه‌ته‌ى گرته به‌ر و نرخى سووى كرده (-0.3%) بۆ ڕيگرى له داكشانى دارايى.
نوێترين به‌كارهێنانى نرخى سووى ژێر سفر له ساڵى 2016 بوو له ژاپۆن، كاتێك له پر بانكى ناوه‌ندى ژاپۆن بڕياريدا بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى خۆى نرخى سو‌و بكاته (-0.1%)، ئه‌وه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دۆخى ناسه‌قامگيرى ئه‌وكاتى وڵات، پێم وايه ئه‌و كاره‌ى ژاپۆن بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى يه‌نى ژاپۆنى بوو له به‌رامبه‌ر دابه‌زينى زياترى به‌هاى يوانى چينى، چونكه چين ڕكابه‌رى سه‌ره‌كى بازرگانى ژپۆنه.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى ئاڕاسته‌ى سياسه‌تى نرخى سووى ژێر سفر ده‌كرێت
وه‌ك باسمانكرد سياسه‌تى نرخى سووى ژێر سفر سياسه‌تێكى باو نييه و نا ئاساييه، هه‌ر چه‌نده له لايه‌ن ژاپۆن و يه‌كێتى ئه‌وڕوپاش به‌كارهاتووه، لايه‌نگرانى ئه‌م سياسه‌ته پێيان وايه زياده ڕه‌وى كراوه له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م سياسه‌ته. به‌ڵام به شێكى زۆرى ئابووريناسان پێيان وايه زيانه‌كانى ئه‌و سياسه‌ته زياتره له سووده‌كانى، چونكه نرخى سووى ژێر سفر كاريگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتى تاكه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت پاره‌يه‌كى زياتر دابين بكه‌ن بۆ قۆناغى خانه‌نشين بوون ناچارن پاره‌ى زياتر پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كانيانه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئامانجه سه‌ركييه‌كه‌ى سياسه‌ته‌كه‌يه كه ده‌يه‌وێت هانى خه‌رجكردن و وه‌به‌رهێنان بدات، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر سياسه‌ته‌كه بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ بێت.
هه‌روه‌ها نرخى سووى ژێر سفر مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر قازانجى بانكه‌كان و ژماره‌ى سپارده‌كاران كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و دۆخه‌ش بانكى ناوه‌ندى ناچاره پاره به‌قه‌رز بداته بانكه‌كان به نرخى سووى گه‌وره‌تر له ژێر سفر!
هه‌ندێك له پارانه‌م بده‌نێ!
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ڕووى كردۆته ئه‌نجوومه‌نى يه‌ده‌گى فيدڕاڵى (بانكى ناوه‌ندى ئه‌مريكى) و داوا ده‌كات نرخى سو‌و بكاته ژێر سفر وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ڕكابه‌ره‌كانى له يه‌كێتى ئه‌وڕوپا و به‌ريتانيا و ژاپۆن. تڕه‌مپ پێى وايه بانكى ناوه‌ندى ئه‌مريكى بۆته هۆى لاوازكردنى تواناى كێبڕكێ ى وڵاته يه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانى به هۆى هێواشى له دابه‌زاندنى نرخى سو‌و.
هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ده‌ڵێت: (ئێمه ڕكابه‌رييه‌كى توندمان هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به ئاشكرا نرخى سو‌و داده‌به‌زێنێن، هه‌تا واى لێهاتووه زۆر كه‌س پاره‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت كاتێك قه‌رزه‌كانيان ده‌ده‌نه‌وه، وه‌ك ئاماژه بۆ نرخى سووى ژێر سفر، كێ له ئێوه گوێ ى لێ بووه؟). هه‌روه‌ها وتى: (هه‌ندێك له‌و پارانه‌م بده‌نێ، هه‌ندێك له‌و پارانه‌م ده‌وێت، ئه‌نجوومه‌نى يه‌ده‌گ ڕێگامان پێنادات ده‌ستمان بكه‌وێت)، مه‌به‌ستى له پاره‌يه به نرخى سووى ژێر سفر.
تڕه‌مپ و جه‌نگى دراوه‌كان له دواى جه‌نگى بازرگانى
له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى نرخى سووى ژێر سفر دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى ناوه‌خۆيه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته تايبه‌تمه‌ندى كێبڕكێكارى بۆ هه‌نارده‌كاران له بازاڕى جيهانى، چونكه نرخى كاڵاكانيان كه‌متر ده‌وه‌ستێت. له‌به‌ر ئه‌وه نرخى سووى ژێر سفر ئامرازێكى جه‌نگى دراوه‌كانه كه ساڵانێك پێش ئێستا ده‌ستى پێكردووه.
تڕه‌مپ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى سياسه‌تى بانكى ناوه‌ندى وڵاتانى ڕكابه‌ر (يه‌كێتى ئه‌وڕوپا و به‌ريتانيا و ژاپۆن)ده‌يه‌وێت فشار بخاته سه‌ر بانكى ناوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى، چونكه ئه‌وان پێشتر ده‌ستپێشخه‌رييان كردووه بۆ دابه‌زاندنى نرخى سو‌و بۆ ئاستى سفر و ژێر سفريش. ئه‌وه‌ش واى كردووه دراوه‌كانيان تواناى ڕكابه‌رييان زياتر بێت به‌راورد به دۆلارى ئه‌مريكى، ئه‌مه‌ش بێگومان كاريگه‌رى نێگه‌تيڤى له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى ئه‌مريكا هه‌بووه.
كاريگه‌رى جه‌نگى دراوه‌كان له‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى كه‌نداو
پێشبينى ده‌كرێت وڵاتانى كه‌نداو زيانێكى گه‌وره‌يان به‌ر بكه‌وێت له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بانكى ناوه‌ندى ئه‌مريكى نرخى سو‌و دابه‌زێنێت بۆ ژێر سفر، چونكه برێكى زۆرى يه‌ده‌گى ئه‌و وڵاتانه دۆلاره، به دابه‌زاندنى نرخى سووش بۆ ژير سفر به‌هاى دۆلار داده‌به‌زێت و داهاتى يه‌ده‌گى ئه‌و وڵاتانه له بانكه‌كانى ئه‌مريكا زيانى گه‌وره‌ى به‌رده‌كه‌وێت، له جياتى پاره‌ى ده‌ست بكه‌وێت پێويسته پاره بدات!
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وڵاتانه دوو ڕێگايان له پێشه: يان يه‌ده‌گى خۆيان به دۆلار بهێڵنه‌وه به بێ ده‌ستكه‌وتنى داهات له به‌رامبه‌رى، يان بيكه‌نه وه‌به‌رهێنان له‌ناو وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، له هه‌ردوو حاڵه‌تيش عه‌ره‌ب دۆڕاو و تڕه‌مپ براوه‌يه.
دكتۆرا له سياسه‌تى ئابوورى