"ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ر گۆڵێكی نێیمار له بارسێلۆنا 4 ئه‌وه‌نده‌ی پاریس سانجێرمان به‌نرخه"
كارلۆس رێكساچ یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا له‌و باوه‌ڕه‌دایه نێیمار له‌وه‌ته‌ی بارسێلۆنای جێهێشتووه و چووه‌ته پاریس له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه وه‌كو پێویست گرنگی پێ نادرێت.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی 2017 دوای مشتومڕییه‌كی زۆر، بارسێلۆنای به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێهێشت، مانگێكی ته‌واو یاریزانان و به‌رپرسانی بارسێلۆنا هه‌وڵی مانه‌وه‌ی نێیماریان دا، كه‌چی ئه‌م ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه خه‌ونی دیكه‌ی هه‌بوو.
به گوێره‌ی میدیاكان، نێیمار رێگه‌ی پاریسی گرته‌به‌ر تاكو له ژێر سێبه‌ری لیۆنێل مێسی ده‌ربچێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی نزیك له 3 ساڵ، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌نیا وه‌كو شكستێك دێته‌به‌رچاو.
نێیمار ساڵی رابردوو هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ لالیگا دا، ئه‌و دانوستانی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام ئیتر ئه‌ویش چاوی له بڕه پاره‌یه‌كی زۆره و پاریس سانجێرمانیش هه‌ر وا به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه نابێت.
كارلۆس رێكساچ یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێڵۆنا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمه‌وێت لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بارودۆخی ئێستای نێیمار و بارسێلۆنا بكه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر سه‌خت و دژواره، هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نیم بارسێلۆنا پاره‌ی كڕینه‌وه‌ی نێیماری هه‌بێت.
رێكساچ گوتیشی: نێمار زۆر به خێرایی له هه‌ڵه‌ی خۆی تێگه‌یشت، له‌وه تێگه‌یش كه ئیتر وه‌كوو یاریزانی بارسێلۆنا له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ی گرنگی پێ نادرێت، ئه‌و له بارسێلۆنا یاریزانێكی به‌رچاوتر بوو، بۆ نموونه هه‌ر گۆڵێكی تۆماری ده‌كرد، چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و گۆڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بوو كه بۆ پاریس سان جێرمانی تۆمار ده‌كات، بۆ چه‌ند رۆژێك هه‌ر باسی گۆڵه‌كه‌ی نێیمار ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و گۆڵانه‌ی كه بۆ پاریس سان جێرمان تۆماریان ده‌كات، ئه‌وه‌نده گرنگ نین.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، نێیمار سێ سكاڵای دژ به بارسێلۆنا تۆمار كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه چووته ناو شه‌ڕێكی سارده‌وه، ئێستاش حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ی هه‌یه، بێشك گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سكاڵاكانی نێیماریش كۆتاییان پێ بێت.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی