گاریس بهیل: له ریال مهدرید دهمێنمهوه و ناچمه نیوكاسڵ
گاریس بەیل ئامادەنییە ریزەکانی ریال مەدرید جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە بکات.
ماوەیەک پێش ئێستا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کرینەوەی یانەی ئینگلیزییەکە لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودی، سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە ئەم بازرگانە دەیەوێت چەندین یاریزانی بەناوبانگ بگوازێتەوە ئەو یانەیە و یەکێک لەو یاریزانەش گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بوو.
بەڵام رۆژنامەی سەندی تایمزی بەریتانی لە کەسێکی نزیک ئەو یاریزانەوە زانیاری دەستکەوتووە کە بەیل ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵت و نایەوێت یاریی بۆ نیوکاسڵ بکات.
گاریس بەیل ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە لە یانەکەی وەردەگرێت و هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش کارگێری یانەکەی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
گاريس بهيلی تهمهن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانهی تۆتێنهام به بههای 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مهدرید، لهگهڵ ئهم یانهیه له كۆی 249 یاری 105 گۆڵ و 67 ئاسیستی كردووه.