به فه‌رمی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا ئاشكرا بوو
حكوومه‌تی ئیسپانیا و ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رێنماییان بۆ قۆناخی دووه‌می مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌ركرد و رێگه ده‌درێت به یانه‌كان له سبه‌یه‌وه ده‌ست به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك نابێت له 10 یاریزان زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌نگاوی دووه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا.
دوای دوو مانگ دووركه‌وتنه‌وه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌كانی لالیگا له قۆناخی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به راهێنانه تاكییه‌كان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا بڕیاریدا له چوار قۆناخ یانه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه یاریگه پێش ئه‌وه‌ی لالیگا ده‌ستپێبكاته‌وه.
حكوومه‌تی ئیسپانیا له هه‌نگاوی دووه‌مدا بڕیاریدا رێگه به یانه‌كان بدرێت ده‌ست به راهێنانی به كۆمه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له كاتی راهێنان له 10 یاریزان كه‌متربن، جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، له گه‌یشتنی یاریزانه‌كان له كاتی جیاواز بۆ باره‌گای راهێنان و پۆشینی ده‌مامك و رێنماییه‌كانی دیكه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئه‌نجوومه‌نی لالیگا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا یارییه‌كان له رۆژی دووشه‌ممه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه یارییه‌كانی لالیگا له هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لالیگا به‌منزیكانه ده‌ستپێبكاته‌وه.
مۆندۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌نجوومه‌نی لالیگا و فێدراسیۆنه‌كه رێككه‌وتوون كه یانه‌كان له هه‌ر 72 كاتژمێرێك یارییه‌ك بكه‌ن، یارییه‌كانیش له‌و ناوچانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان به‌رزه له كاتژمێر هه‌شتی شه‌و ده‌بێت و له ناوچه گه‌رمه‌كانیش كاتژمێر یازده بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان دیاریكراوه.
ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به هیوایه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌ره‌ڕای بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ركابه‌رییه‌كانی لالیگا له مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه، كه بارسێلۆنا به 58 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و به جیاوازی دوو خاڵ له پێش ریال مه‌درید ده‌بینرێت.