گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جووتیارانی كورد تووڕه‌ ده‌كات

جووتیارانی كورد بۆ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان: ھەڕەشەکانتان نامانترسێنێت
kurdistan24.net

K24- سه‌رگه‌ڕان:

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژمارەیەك عەرەبی ھاوردە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووه‌تەوە و تێیدا جگە لە سووکایەتیكردن به‌ كورد، ھەڕەشەی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کوردییش دەکەن لە سنووری سەرگەڕان.

جووتیارانی کورد لەو شوێنەوە پەیامیان بەعەرەبە ھاوردەکاندا و دەڵێن: ھەڕەشەکانتان نامانترسێنێت.

ژنێکیش کە خاوەنی زەویەکەیە بە دارێکەوە چووەتە ئەو شوێنە و دەڵێت: سەد ژنی سەرگەڕان كۆ دەکەمەوە و ناھێڵین زەویەکانمان داگیر بکرێن.

H.B