"مسته‌فا كازمی له ئه‌نجامدانی چاكسازی رووبه‌ڕووی به‌ره‌به‌ستی گه‌وره ده‌بێته‌وه"
K24- سلێمانی:
بەشێك لە په‌رله‌مانتارانی كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دان، بەھۆی زۆری گەندەڵی و رێگریكردن لە ئەنجامدانی چاكسازی، ئەستەمە مستەفا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق بتوانێت بە ئاسانی چاكسازی بكات و رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، بەتایبەتی لە كەرتی نەوت، كه چەندین دۆسیه‌ی گەورەی گەندەڵی له‌و كه‌رته‌دا ھەن و گرنگە حكومەتی عێراق چاكسازی تێدا بكات.
له‌م باره‌یه‌وه دانا جه‌زا، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆسیه‌ی نه‌وت ئاڵۆزه و به‌هۆی به‌قاچاغبردن و فرۆشتنی به نهێنی، زۆر ئه‌ستەمە نوێنەرانی کورد و لایەنەکانی دیکەش مه‌زه‌نده‌ی داھاتی نەوت بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا کەرتی نەوت لە عێراق لە پاڵ ئەوەی ده‌گوترێت گەندەڵیەکی زۆری تێدا کراوە، ھاوکات یەکێك بووە لەو سێکتەرانەی لە عێراق زۆرترین پارەی لە بودجەی گشتیدا بۆ تەرخان کراوە. وه‌ك شێروان میرزا، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، کەسانی ئاسایی لە كەرتی نەوتدا کار ناکەن، بۆیە چاکسازی کردن له‌و سێكته‌ره ئاسان نییە.
یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییه لە عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كورد هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی نیشانداوه.
H.B