تەندروستی سلێمانی: ئەوەی روودەدات شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنایە
K24- سلێمانی:
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، پەیوەست بە ھەڵسەنگاندنی قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و دۆخی نوێ و رێنمایی و رێکارە پێویستهكان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستیی گشتی و پێشوازیکردن لە جەژنی رەمەزانی، چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاماری توشبووانی نوێ لە پارێزگای سلێمانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە ھەڵکشانە.
ههرچهند ماوهیهك بوو هیچ حاڵهتێكی تووشبوون به پهتاكه له سلێمانی تۆمار نهكرابوو، بهڵام تەنھا لە ماوهی چەند رۆژی رابردوودا ٢٢ تووشبووی نوێ بەکۆرۆنا لەو پارێزگایە راگەیەنرا، ئهمهش وهك ھێرش سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژهی پێ دهدات، بووهته هۆی ئهوهی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چەند رێکارێکی نوێ بگرێتەبەر.
هاوكات لەشکر حەمید، سەرپهرشتیاری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دهڵێت: ئەو ئامارانەی ئێستا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رادەگەیەنرێن، بە شەپۆلی دووھەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت.
بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی جەژن پرسە و چوونە سەرقەبران و نۆ جەژن و ئاھەنگ و بۆنەکان و ھەموو کۆبوونەوە و تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتنێکی قەدەغەکردووە، داواش دەکات ھەموو لایەك پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
H.B