راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا (10) حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوی ژماره‌ (84)ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (18ی ئایار/ مایۆی 2020)ی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا (10) حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون.

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (84)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- كه‌ره‌نتین:

تاوەکو ئەوڕۆ (11048) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1185) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (509) لە هەولێر، (159) لە سلێمانی، (516) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. (9863) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (23) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا؛ (988) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (459) هەولێر، (304) سلێمانی، (211) دهۆك، (14) سۆران، ئەنجام (10) تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی (10) پۆزەتیڤ: (6) پیاو تەمانیان (58)، (46)، (44)، (25)، (22)، (21) ساڵ و (2) ئافرەت تەمەنیان (54)، (29) ساڵ و کچێك تەمەن (16) ساڵ و کوڕێك تەمەن (14) ساڵ، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوه‌تەوە و (7) لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی رۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە، (9) تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (61471) پشکنین بووە).

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (414) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (26) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

18ی ئایاری 2020