به فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق دیاریكرا
به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌ربڕی كه چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌مه‌رجێك رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌لامه‌تی یاریزانه‌كان بپارێزن.
ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا رۆژی 3ـی ته‌مووزی داهاتوو خولی نایابی عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه فیفا ره‌زامه‌ندی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ده‌ربڕیوه كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق بدات و رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تیش به راوێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنه به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا به قۆناخێكی نوێ خولی نایابی عێراق به‌به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه بچێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ خوله‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 12ـی ئاداری ئه‌مساڵ وه‌ستا، له ئێستادا یانه‌ی نه‌فت به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 6 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه هه‌ولێر له گه‌ری شه‌شه‌می خوله‌كه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات.