شۆك.. ئه‌ستێره‌كان هه‌رزانفرۆش ده‌كرێن

كۆمپانیای كه‌ی پی ئێم جی كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه و نرخی یاریزانانی تۆپی پێ له راپۆرتێكدا لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی كۆرۆنا زۆرترین نرخیان دابه‌زیوه به پشت به‌ستن به ته‌مه‌ن و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان ماوه، له نێوانیاندا لیۆنێل مێسی و كیلیان مباپێ و نێیمار دا سیلڤایه.
به‌ر له ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا به‌پێی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 32 ساڵه و ساڵێك و دوو مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه نرخه‌كه‌ی له بازاری گواستنه‌وه 175 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له %23.2 دابه‌زیوه و له ئه‌گه‌ری ته‌واوكردنی لالیگا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 134 ملیۆن یۆرۆ، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌ی لالیگاش نرخی ئه‌م یاریزانه زیاتر داده‌به‌زێت و ده‌گاته 127 ملیۆن یۆرۆ.
.jpg)
نرخی نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه، كه ئه‌م یاریزانه 28 ساڵیه دوو ساڵ و دوو مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه، به‌ر له كۆرۆنا نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 175 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام دوای كۆتایی هێنانی لیگ وه‌ن نرخه‌كه‌ی له %21.7 دابه‌زی و ئێستا نرخه‌كه‌ی 137 ملیۆن یۆرۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نساش ته‌واو بكرایه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 149 ملیۆن یۆرۆ.
.jpg)
ئه‌و یاریزانه‌ی به‌هۆی كۆتاییهێنان به لیگ وه‌ن زۆرترین زیانی به‌ركه‌وت كیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمانه، ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه به‌ر له كۆرۆنا نرخێكی پێوانه‌یی هه‌بوو كه 225 ملیۆن یۆرۆیه، به‌و پێیه‌ی ته‌مه‌نی 21 ساڵه و دوو ساڵ و دوو مانگیش له گریبه‌سته‌كه‌ی ماوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نرخه‌ی نه‌ماوه و به‌هۆی تهواونهكرانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌ن نرخه‌كه‌ی بۆ 177 ملیۆن یۆرۆ به رێژه‌ی %21.5 دابه‌زی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌ن ته‌واو كرابایه نرخه‌كه‌ی كه‌متر داده‌به‌زی كه 188 ملیۆن یۆرۆیه.

لیڤه‌رپوول به‌هۆی كۆرۆناوه زۆرترین زیانی له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌ركه‌وتووه و له كۆی 20 یاریزان، پێنجیان یاریزانی لیڤه‌رپوولن كه نرخیان دابه‌زیوه له نێوانیان محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ڤان دایك، سادیۆ مانێ، ئارنۆڵد و ئالیسۆن بێكه‌ر ده‌بینرێن، بارسێلۆناش جگه له مێسی نرخی دی یۆنگ و گریزمانی دابه‌زیوه و له ریال مه‌دریدیش هازارد زۆرترین نرخی دابه‌زیوه، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر هالاندی یاریزانی دۆرتمۆند نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات.
.jpg)