یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی عێراق دا نـیـیه
سه‌رۆكی یانەی ھەولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یانه‌كه‌ی لەگەل تەواو كردنی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەكانی عێراق دا نییە.
دوای ئەوەی دوێنی ئێوارە بریاردرا كە یارییەكانی خولی یانە نایابەكانی عێراق لەسەرەتای مانگی داھاتوو دەست پێ بكاتەوە یانەی ھەولێر لەگەل تەواو كردنی خولەكە دانییە.
عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی ھەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند بە ھۆی خراپی دۆخی دارایی یانەكە دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ دەنگی ئەم یانانەی داوای تەواونەكردنی خولەكە دەكەن.
سەرۆكی یانەی ھەولێر گوتیشی بریارە رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان یانەكان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی یارییەكانی ئەم وەرزە ئەو كات بۆچوونی زۆرینەی یانەكان چی بوو ئیمەش پاڵپشتی دەكەین.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا به قۆناخێكی نوێ خولی نایابی عێراق به‌به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه بچێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ خوله‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 12ـی ئاداری ئه‌مساڵ وه‌ستا، له ئێستادا یانه‌ی نه‌فت به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 6 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه هه‌ولێر له گه‌ری شه‌شه‌می خوله‌كه له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات.