سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: ئامانجمان خزمەتکردنی گەنجان و پێشخستنی تواناکانیانە
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕێوڕه‌سمی ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به‌ڕێوه چوو.
سێشه‌ممه، 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گه‌نج و كه‌سانه ده‌ربڕی كه له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه سوودمه‌ند بوونه. گوتیشی: حوكمڕانی ته‌ندروست واته خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و باشتركردنی ژیانیان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری یه‌كسان بۆ هه‌مووان.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه یه‌كێك بوو له پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگی زۆری پێ دراوه و دوای تاقیكردنه‌وه‌ی، پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه. جه‌ختیشی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه بكات و داوا له بانكه تایبه‌ته‌كان بكات به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ پاڵپشتی داراییه و بۆ گه‌شه‌ی ئابووری كه‌رتی تایبه‌ته، به‌تایبه‌ت كه حكوومه‌ت پاڵپشتی بانكه تایبه‌ته‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رز به هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانیان و باشتركردن و زیادكردنی كاره‌كانیان.
ڕوونیشی كرده‌وه، حكوومه‌ت تا ئێسته 10 ملیۆن دۆلاری وه‌كوو ده‌سته‌به‌ری داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بانكه‌كان له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به‌شدار و به‌رده‌وام بن له پێدانی قه‌رز به خاوه‌نی پرۆژه‌كان. گوتیشی: تا ئێسته زیاتر له سێ ملیار دینار پاره به قه‌رز دراوه‌ته هاووڵاتییان بۆ پرۆژه‌كانیان.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی زیاتری ئه‌و جۆره پرۆژانه ده‌دات و داوایشی كرد خه‌ڵكێكی زۆرتر به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه له قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه‌دا زیاتر له 100 بزنسی دیكه به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی گه‌نجان كرد و جه‌ختی كرده‌وه ئامانجیانه خزمه‌تی گه‌نجان بكه‌ن و تواناكانیان پێش بخه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.