ئەنتۆنیۆ گوتێرێس: هێرشی سەر لوبنان هەڕەشەی لەسەر ناوچەکە دروست کردووە

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت: ئێستا لە لوبنان هێرشەکان بۆ سەر خەڵكی سڤیل هەڕەشەی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروست کردووە.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت " ئێستا لە لوبنان هێرشەکان بۆ سەر خەڵكی سڤیل هەڕەشەی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروست کردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا  پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە هێڵی شین زیاتر بووە و بەبێ گوێپێدان بە بڕیاری ژمارە 1701 و 1559ـی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ماوەی ساڵێکدا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە دوو هەزار کەس.

دەشڵێت: تەنیا لە دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و 500 کەس کوژراون، ژمارەی قوربانیانی ئەو شەڕە لە ژمارەی قوربانیانی جەنگی ساڵی 2006ـی لوبنان زیاترە، هێرشەکانی حزبوڵڵا لە ماوەی ساڵێکدا بووەتە هۆی کوژرانی 49 کەس، دەسەڵاتدارانی لوبنان بڵاویان کردووەتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لوبنان ئاوارەبوونە و 300 هەزار کەس ئاوارەی سووریا بوونە، لە باکووری ئیسرائیلیش 60 هەزار کەس ئاوارەبوونە.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لە لوبنان لە لێواری جەنگێکی فراوانداین و پێشتر دەرئەنجامەکانیمان بینیوە، بەڵام کات ماوە بووەستێندرێت، پێویستە ڕێز لە سەروەری و یەک پارچەیی هەموو وڵاتان بگیرێت."